150 خێزان هاتوونهتهوه كهمپی خازر و حهسهن شام
بهشێكی ئاوارهكان دهگهڕێنهوه كهمپهكان
K24 - ههولێر:
لە ماوەی 20 رۆژدا لە دوای داخستی بهشێكی كهمپی ئاوارهكان له لایهن حکومەتی عێراقەوە 150 خێزان روویان لە کەمپەکانی حەسەن شام و خازر کردووە، ئەمەیش قورسایی خزمەتگوزاريی بە ئیدارەی کەمپەکانی ھەرێمی كوردستان دروست کردووە.
ئاوارەکان بە لێشاو ڕو لە کەمپەکانی كوردستان دەکەن، کوردستان 24 چیرۆکی ئافرەتێكی بە تەمەن دەگێڕێتەوە کە لە دوایی گۆڕینی 5 کەمپ جارێكی دیكە ئاوارە دەبێتەوە.
بە کۆکردنەوەی دهیهوێت دەیەوێت ئەو ئازارانەمان بۆ بژمێرێت کە لە ئاوارەیيدا توشی بووە، حاجی عائیشە کە ئازارەکانی ژیان رووخسارى زیاتر ماندوو کردووه، 5 ساڵە 4 کەمپی گۆڕیوە، لە بەر خراپی مامەڵەی حەشدی شەعبی لە گەڵیان، ئەو چیرۆکی رێگاکانی ئاوارەيی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "پێنج ساڵە کەمپ نەماوە لە سەڵاحەدین و دەوروبەری من و 6 کچەکەم بۆی نەچین, دواجار کەمپی نەمروود داخرا و ھیچ شوێنێکمان نەما بۆی بچین، بە ناچاری روومان لێرە کرد، لە بەر ئەوەی ئاسایش و خزمەتگوزاريی لە مووسڵ بوونی نییە".
چیرۆکەکانی گەڕانەوەی ئاوارەی کەمپەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، بۆ كەمپەكانی كوردستان ناخ ھەژێنن، ھێزەكانی عێراق به زهبری هێز کەمپەکانیان داخستووە، بۆیه جارێکی دیكە ئاوارەبوونەوە و روویان لە ھەرێمی کوردستان كردووهتهوه.
چۆڵکردنی ئەو کەمپانە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، گرفتی زۆری بۆ ئیدارەی کەمپەکانی ھەرێمی كوردستان دروست کردووە و لەماوەی 20 رۆژدا 150 خێزان لە کەمپەکانی دیكەوە روویان لە كەمپی حەسەن شام کردووە.