له كهركووك ئهو منداڵهی ناونرا ریفراندۆم تا ئێستا ناسنامهی پێ نهدراوه
ئێستا ئەو منداڵە لەگەڵ خێزانهكهی ئاوارەی هەولێرن
K24 – كهركووك:
دووساڵ بەر لە ئێستا وەک پشتگیرییەک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، خێزانێكی کەرکووک ناویان لە منداڵەکەیان نا ریفراندۆم، ئێستا ئەو منداڵە لەگەڵ خێزانهكهی ئاوارەی هەولێرن، باوکی ریفراندۆم دەڵێت: دەسەڵاتی سەربازی ئێستای کەرکووک رێگربوونە لە دەرهێنانی ناسنامە بۆ کوڕەکەیان و لەکاتی چوونیان بۆ کەرکووک دەست بەسەر ناسنامەکانی ئەوانیشدا گیراوە.
هاووڵاتیانی کەرکووکیش ریفراندۆم بە رۆژێکی مێژوویی دەناسێنن و دەڵێن: بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان.