"كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی هیتله‌ر كه تا ئێستاش كار ده‌كات" هه‌رای ناوه‌ته‌وه
گه‌نجێكی سعوودی به 12 هه‌زار دۆلار كڕیویه‌تی

K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی سعوودیه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، پیاوێكی سووری كه له بواری كه‌لوپه‌لی كۆن و مێژوویی له ریازی پایته‌خت كار ده‌كات، كۆمپیوته‌رێكی ساڵی 1994ی به بڕی 12 هه‌زار دۆلار به گه‌نجێك فرۆشتووه، گوایه كاتی خۆی ئه‌دۆلف هیتله‌ر، به‌كاریهێناوه.
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی وێنه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ توانیم كۆمپیوته‌ری سه‌ركرده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌دۆلف هیتله‌ر بكڕم، كه تا ئێستاش كارده‌كات".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، شه‌پۆلێكی گاڵته‌ئامێز له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه ده‌ستیپێكرد، كاتێك گه‌نجه‌كه زانیویه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه، داوایه‌كی یاسایی له دژی فرۆشیاره‌كه تۆمار كردووه.
مامه‌ڵه‌ی ئه‌و گه‌نجه سعوودیه و پیاوه سوورییه‌كه، له كاتێكدایه، له سه‌رده‌می ئه‌دۆلف هیتله‌ر، هێشتا یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری جیهان درووست نه‌كرابوو.
یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری جیهان، له ساڵی 1946 درووستكرا، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی كۆمپیوته‌ری ئاسایی نه‌بوو، ته‌نها هاوشێوه‌ی پێژمێرێك و به شێوه‌یه‌كی میكانیكی كاری ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌باره‌كه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌بوو.
ئ. م