به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سێزدەمین پێشانگه‌ی ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی له هه‌ولێر كرایه‌وه
مه‌سرور بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه، كه تێیدا 300 كۆمپانیا له 24 وڵاتی جیاواز به‌شداریان كردووه.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگهكهدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت گووتی: وه‌ك حكوومه‌ت ئاسانكاری بۆ كاری وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت درێخی ناكه‌ین.
مه‌سرور بارزانی راشیگەیاند: هه‌ر ئاسانكارییه‌ك لە تواناماندابێت بۆ وەبەرھێنەران و بازرگانان ده‌كه‌ین و ھەوڵدەدەین لە پڕۆسەی بەكارخستنی كۆمپانیاكان لە ھەرێمی كوردستان ھاوكاریان بین.
مەسرور بارزانی هیوای خواست: "ئەم پێشانگایە ببێتە ھۆكارێك بۆ لێكنزیك كردنەوەی زیاتری ھەرێمی كوردستان لەگەڵ جیهان و ناوچەكە و كوردستان ببێت بە بنكەیەكی گرنگی بازرگانی لە ناوچەكەدا".
H.B