بێکاری ناوچەی یۆرۆ بۆ کەمترین ساڵی 2008 دادەبەزێت
تا ئێستا وڵاتە گەورەکانی باشووری ئەوروپا رێژەی بێکاریان زۆرە
K24 – ههولێر:
رێژەی بێکاری ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ئابی رابردوو بۆ کەمترین ئاستی ساڵی 2018 دابهزی و 7.4% تۆماركرد.
ئەڵمانیا کە یەکەم ئابووری یەکێتی ئەوروپایە، کەمترین ئاستی رێژەی بێکاری بە 3.1% تۆمارکرد، دوای ئەویش ماڵتا بە 3.3% و هۆڵەندا بە 3.5% رێژەی بێکاریان تۆمارکرد.
بەڵام تا ئێستا وڵاتە گەورەکانی باشووری ئەوروپا رێژەی بێکاریان زۆرە، بە جۆرێک یۆنان کە ساڵی 2018 لە پرۆگرامی فریاکەوتن دەرچوو، گەورەترین رێژەی بێکاری بە 17% تۆمارکرد، دوای ئەویش ئیسپانیا رێژەی بێکاری بۆ 13.8% دابەزیووە، دوای ئەوانیش و هەر یەکە لە ئیتاڵیا و فەرەنسا بە رێژەی 9.5% و 8.5% بە دوای یەک رێژەی بێکاریان تۆمارکرد.
هاوکات رێژەی بێکاری بە گشتی لە یەکێتی ئەوروپا بۆ 6.2% دابەزیووە و ژمارەی بێکاران گەیشتووەتە 15 ملیۆن 400 هەزار کەس.