خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان دژی ھێرشەكانی توركیا دەڕژێنە سەر شەقامەكان
كوردانی رۆژھەڵات پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن
K24 - ھەولێر
بۆ ناڕەزایی دەربڕین و ئیدانەكردنی ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رۆژانە لە زۆربەی شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان خۆپێشاندان ئەنجام دەدرێت.
لە شاری سنە خەڵكێكی زۆر بە درووشمی یەكگرتووی كوردان و پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان رژانە سەر شەقام و داوای راگرتنی ھێرشەكانی توركیایان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كرد.
ھەروەھا لە شاری مەھاباد و خەڵكێكی زۆر بە دروشمی یەكگرتووی كوردان و دژایەتیكردنی ھێرشەكانی توركیا شەقامەكانیان تەنیوە، ئەوان پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن و داوای وەستاندنی ھێرشەكان دەكەن.
ھاوكات لە شاری مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان، وەكوو سنە، مەھاباد، كرماشان، ئیلام، بۆكان، پیرانشار، شنۆ و سەرجەم شارەكانی دیكەی رۆژھەڵات، خەڵك دژی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان رژانە سەر شەقامەكان.
ھ.م