هه‌رزانبوونی نه‌وت شه‌ڕی به‌دواوه‌یه
سعوودیه بۆ وا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئولگا ساموڤالوڤا، له رۆژنامه‌ی ڤزگلیادی رووسی له وتارێك باسی ئه‌وه‌ی كردووه، سعوودییه پێویستی به‌وه‌یه نرخی نه‌وت كه‌متر نه‌بێت له 80 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه چی ده‌كات؟
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: هه‌ركاتێك نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت، لێدوانه ئاگرینه‌كان و ترساندنی خه‌ڵك زیاتر ده‌بێت. بۆ نموونه ئیدی ده‌ستده‌كرێت به شرۆڤه‌كردنی هه‌واڵی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتی و ته‌نانه‌ت هێرشیش ده‌كرێته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان وه‌ك به‌م دواییه بینیمان.
ئیگۆر یوشكۆڤ، شاره‌زای سندووقی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاسایشی وزه‌ی رووسیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موو چیرۆكه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوون. هه‌موویان كار بۆ ئاڵۆزكردنی ره‌وشی كه‌نداو ده‌كه‌ن. پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كێ له پشت ئه‌و هه‌موو شته‌وه‌یه؟
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: ده‌كرێت هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ی ئێران سعوودییه ئه‌نجامی دابێت. بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه. چونكه ئێستا له ده‌وروبه‌ری 65 دۆلاره بۆ به‌رمیلێك. بۆ رووسیا نرخێكی زۆر گونجاوه. به‌ڵام سعوودییه ده‌یه‌وێت نرخی نه‌وت بگاته سه‌رووی 80 دۆلار. له پێنج ساڵی رابردوودا دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیانی له سعوودییه‌كان داوه. ئه‌وان له %90ی هه‌نارده‌یان ته‌نیا نه‌وته. سێ له‌سه‌ر چواری سه‌رچاوه‌ی بودجه‌یان له نه‌وته‌وه دابین ده‌كرێت و نیوه‌ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆییان ته‌نیا نه‌وته.
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له ساماندا، سعوودییه‌كان بڕیاریان داوه، گۆڕانكاری له پشكه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی ئارامكۆ بكه‌ن. هه‌ر كاتێك نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه ئه‌وان زیاتر پاره‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت. سعوودییه ته‌نیا به‌وه رازی نییه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا نرخی نه‌وت هه‌ڵكشێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت نرخه‌كه‌ی به به‌رزی بمێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش ره‌نگه پێی وابێت، ته‌نیا به هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌دی بێت.
سعوودییه به ته‌نیا بیر له شه‌ڕی ئێران ناكاته‌وه. ئه‌و ته‌نانه‌ت گیرۆده بووه به ده‌ست حووسییه‌كانه‌وه. چۆن ده‌توانێت شكست به ئێران بهێنێت. بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بجوڵێنێت، به‌ڵام ئه‌وانیش نایانه‌وێت ئێستا بچنه شه‌ڕه‌وه دژی ئێران. بۆیه سعوودییه هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ تا پشێوی له كه‌نداو درووست بكات.