ستراتفۆرد: ئابووری توركیا له لێواری داڕمانه
هێرشی توركیا بۆ سهر رۆژئاوای كوردستان كاریگهری ههیه
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی تۆڕی ستراتفۆرد ئەو ھەنگاوە نوێییەی كە توركیا بەرامبەر بە كوردانی رۆژئاوای كوردستانی گرتووەتەبەر و ھەڕەشەكانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئهمهریكاش بە داڕماندنی ئابووری توركیا، مەترسییەكانی لەسەر ئابووری توركیا زیاتر كردووە. ئهوهش وا دەكات بۆ ماوەیەكی درێژتر رووبەڕووی داڕمانی ئابووریانەی گەورەتر ببێتەوە، جگە لەوەی كە كۆمپانیاكانی توركیا نووقمی قەرزێكی یەكجار زۆر بوونەتەوە و دەبێت تا كۆتاییەكانی ئەمساڵ بیدەنەوە.
تۆڕی ستراتفۆرد رایگەیاندووە، بەرزبوونەوهی تێكڕای ھەڵاوسان، داڕمانی بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، بەرزبوونەوەی قەبارەی قەرزەكان و ھەڕەشەكانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئهمهریكا بە داڕماندنی ئابووری توركیا بەھۆی ئەو ھێرشانەی كە كرایە سەر رۆژئاوای كوردستان، ھەموو ئەمانە ئابووری توركیای خراپتر كردووە.
ئابووری توركیا دوای ئەوەی لە ھاوینی ساڵی 2018 تا رادەیەك جێگیربوونێكی بەخۆوە بینی، بەڵام ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بووە ھۆكار كە جارێكی دیكە مەترسییەكانی سەر ئابوورییەكەی زیاتر بن و جگە لە ھێرشەكانی ترەمپ، یەكێتی ئەوروپاش گورزێكی ئابوورییانە ئاراستەی ئەو وڵاتە دەكات كە دارایی وڵاتەكە دەكاتە ئامانج.
دوای ھێرشەكان، بەھای لیرە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەھات، بەڵام تۆڕەكە ئاماژە بەوەدەدات، تەنیا گوزرێكی دەرەكی وەك سەپاندنی سزا لەلایەن ئهمهریكاوە، دەستبەجێی دووچاری زیانی گەورەتری دەكات.
تۆری ستراتفۆرد كورتكراوەی بۆ 4 قەیران خستووەتەڕوو، كە ئابووری توركیا لە ماوەی ساڵی رابردوو پێیدا تێپەڕیوە و بوونەتە ھۆكار كە لەم قۆناغە خراپەی ئێستا نزیكی بكاتەوە، ئەوانەش:
ترەمپ بە زنجیرە باجێكی گومرگی ئابووری توركیای كردە ئامانج كە بەرێژەی سەدا 20 و سەدا 50 بووە لەسەر ھاوردەی ئەلەمنیۆم و پۆڵا، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ناكۆكی بازرگانی و نزیكبوونەوەی توركیا لە رووسیا و ھەروەھا نیازی ئەنقەرە لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا.
ههروهها ئهمهریكا ھەڕەشەی بە ئامانجگرتنی پیشەسازی لە توركیا كرد، بەھۆی ئەوەی كە توركیا سیستەمی بەرگری موشەكی رووسی ئێس 400 ھەڵبژاردووە.
بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان و نزمبوونەوەی بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی و كەمبوونەوەی بەكاربەر و متمانەی وەبەرھێنەر، جگە لەوەی كە كۆمپانیاكانی توركیا نووقمی قەرز بوون و دەبێت تا كۆتاییەكانی ئەمساڵ نزیكەی 200 ملیار دۆلار قەرز بدەنەوە و زۆربەیان بە یۆرۆ و دۆلارە، بەو واتایەی كە دەبێت ھەوڵێكی زۆر بدەن بۆ دانەوەی لەئەگەری مانەوەی لیرەی توركی بەو شێوە لاوازەی كە ئێستا ھەیە.
دەرباری كۆتا قەیران، پلانە ئابوورییەكەی توركیایە كە كەمترین پاڵپشتی ئاڕاستە كراوە، ساڵی رابردوو ھەوڵێك درا كە ئابووری وڵاتەكە بگەڕێندرێتەوە ئاڕاستەكەی پێشووتر ھەیبوو و ئەردۆغان بیرات ئالبایراكی، وەك وەزیری دارایی دەستنیشان كرد بۆ ئەوەی پلانێكی ئابوورییانە دابڕێژێت، بەڵام لەلایەن وەبەرھێنەرە نێودەوڵەتییەكانەوە پێشوازییەكی بەھێزی لێنەكرا.
بەگوێرەی تۆڕەكە، سەرەڕای ئەوەی ئەردۆغان تاوەكو ئێستا توانیویەتی دەسەڵاتی بەسەر زۆرینەی جومگەكاندا ھەبێت، كە دۆسیەی ئابووری یەكێكیانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ستراتیژیەتی ئیدارەدانی ئابووری وڵاتەكە شكستیھێنا لەوەی كە متمانەی وەبەرھێنەری دەرەكی و وڵاتان بەدەستبھێنێت.