ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات
ئامانجیان دوژمنكارییهكهی ئه‌ردوغان بۆ سه‌ر خاكی سووریا داگیركردنێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و دوژمنكارییه‌كی ئاشكرایه
K24- هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له رێگه‌ی هه‌موو ئامرازه یاساییه‌كانی به‌رده‌ستی وه‌ڵامی هێرشی دوژمنكارانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ده‌داته‌وه.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، كه بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێك له دیمه‌شقه، ئه‌سه‌د جه‌ختی كرده‌وه، "چاوچنۆكی ده‌ره‌وه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌مان به درێژایی مێژوو به‌رده‌وام بووه و، ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه‌كه‌ی ئێستای توركیاش كه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌ردوغانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاوچنۆكی و ته‌ماعكاریانه‌دایه، هه‌رچه‌نده درووشمی دوور له راستیش به‌رز بكه‌نه‌وه، ئامانجیان داگیركردنێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و دوژمنكارییه‌كی ئاشكرایه و سووریا له زیاتر له ناوچه‌یه‌ك به لێدانی بریكاره‌كانی توركیا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی داوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و به هه‌موو ئامرازه یاساییه‌كانی به‌رده‌ستی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه".
لای خۆشیه‌وه فالح فه‌یاز دووپاتیكرده‌وه، "عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوو وڵاتدایه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئاشتی بۆ هه‌ردوو وڵات".
له‌باره‌ی په‌یامی به‌غداش بۆ دیمه‌شق، ئاژانسی فه‌رمی سووریا "سانا" رایگه‌یاند، په‌یامی عێراق تایبه‌ته به به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیانه له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ به‌رزترین ئاست، چ له بواره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، یانیش ئاسایشی سنوور، وێڕای هاوكاری ئابووری و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا.
H.B