داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكرێت
كورد لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان نییە
K24 - كەركووك
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە داوای خۆپیشاندەران بوو بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە، هێزە سیاسییەکان بەسەر چەند بەرەیەك دابەش بوونە، کورد لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنە خۆجیەکان نییە، چونکە پێیان وایە دانانی پارێزگار لە دەسەڵاتی ئەوان نابێت و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکیش دەسەڵاتی زیاتری دەبێت.
هیچ کات وەک ئێستا عەرەبە سوننەکانی کەرکووک خاوەن دەسەڵات نەبوونە لە شارەکەدا، پۆستی پارێزگاری کەرکووکیان لایە، بۆیە پاڵپشتی لە بیرۆكری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەكەن، کە ئێستا باسێکی گەرمە و عەرەبەکان لەو رێگایەوە دەیانەوێت پارێزگارەکەیان دەسەڵاتی زیاتری هەبێت. بابەتەکە هێشتا لە پەرلەمانی عێراقە و مشتومڕ لەسەرە، سەرۆکی پەرلەمان، پاڵپشتی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات.
خۆپێشاندانەکان لە عێراق تاڕادەیەک کۆتاییان پێهاتووە، بەڵام ئێستا جێبەجێ کردنی داواکانیان بووەتە مشتومڕی نێوان هێزە سیاسییەکان لە پەرلەمانی عێراق، بەتایبەت پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنە خۆجیەکانی عێراق بە کەرکووکیشەوە.
ھ.م