ئەردۆغان سوپاسی ترەمپ دەكات
ترەمپ: نیازی باش له هه‌ردوو لایه‌نی توركیا و كورد هه‌یه
K24 - ھەولێر
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، سەرەڕای باسكردن لە دروستكردنی ناوچەی ئارام، سوپاسی ترەمپی كردووە، سەبارەت ھەنگاوە ھاوبەشەكانیان.
ئەردۆغان لە هەژمارى تایبەتی خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تويتەر لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، نووسيوویەتی: "لە پەيوەندییە تەلەفۆنييەكەماندا لەگەڵ سەرۆكى ئەمەريكا، دۆناڵد ترەمپ، وێڕای باسكردنى بابەتە دووقۆڵييەكان، تاوتوێى پرسى دروستكردنى ناوچەى ئارام لە رۆژهەڵاتى فورات-مان كرد. سوپاسگوزارى خۆمم پێڕاگەياند سەبارەت بە هەنگاوە هاوبەشەكانمان بۆ پتەوكردنى پەيوەندى نێوان ئەمەريكا و توركيا كە پشت ئەستورە بە بناغەيەكى پتەو و رەگدار".
ئەردۆغان دەشڵێت: "ئومێدەوارم هەوڵە هاوبەشەكانمان سەرەتا ئەو ناوچە ئارامەى كە دەمانەوێت لە باكوورى سووريا دروستی بکەین و ناوچەكەمان بگەيەنێتە خۆشى، خۆشگوزەرانى و سەقامگيرى".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە نووسیبووی: "نیازی باش له هه‌ردوو لایه‌نی توركیا و كورد هه‌یه، توركیا سووره له‌سه‌ر كاركردن به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، كوردیش به هه‌مان شێوه، ده‌یانه‌وێ كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی كۆتایی بكرێت".
تره‌مپ ده‌شڵێت: "شتێكی خراپه كه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه و كێشه‌كان به رێگه‌ی لاواز چاره‌سه‌ر كراون، ئێستا نیازی باش له هه‌ردوو لا هه‌یه و چانسی سه‌ركه‌وتن هه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی پاراستووه و داعشه زیندانیكراوه‌كان دووجار پاسه‌وانیان لێده‌كرێت، ئه‌وانیش كورد و توركیان.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت: "تازه ئاگاداركرامه‌وه كه وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ چه‌كداره داعشه‌كانی خۆیان ببه‌نه‌وه، ئه‌وه هه‌واڵێكی باشه، به‌ڵام ده‌بووایه ئه‌و كاته بێت كه ئێمه ده‌ستگیرمان كردن".
ھ.م