دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە دواخرا
نامەیەکی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دواخرا و داواش لە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەبارەی کاتی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتییەکە بکات.
لای خۆیەوە، جۆنسن لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە جارێکی دیکە لەبارەی برێکزت گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپییەکان ناکات.
ئەوەی بۆ بەریتانییەکان مایەی سەرسوڕمان بوو ئەوەیە، دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا نامەیەکی بۆریس جۆنسن بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای لە سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا کردووە کاتی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دوابخات.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێش چوونە هۆڵی پەرلەمان داوای لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، تا مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوا بخەن.
هەر دوێنێ لە لەندەن، هاوسۆزانی یەکێتی ئەوروپا خۆپیشاندانێکیان دژی برێکزت ئەنجامدا.
لە ساڵی 2016ەوە، ریفراندۆمی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کراوە، بەڵام تاکو ئێستا بەریتانیان نەیتوانیوە بە فەرمی لەو یەکێتییە بچێتە دەرەوە.
Demo for #PeoplesVote underway while MPs are deciding whether to back @BorisJohnson's #BrexitDeal. An extension would be the only way to bring it about. pic.twitter.com/kbo2xiW1e2
— Birgit Maass (@birgit_maass) October 19, 2019
DW
H.J