دۆخی تەندروستی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان خراپە
به هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
K24 – دهۆك:
دۆخی تەندروستی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان خراپە و تا ئێستا جگە لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھیچ لایەنێك ھاوكاری پزیشكی و مرۆیی بۆ نەناردوون، بۆیە داوای بە ھاناوەچوون و ھاوكاری بەپەلە دەكەن.
به هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و گرێ سپییه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئاواره بوون و به‌شێكی ئه‌و ئاوارانه په‌ڕیونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش نیشته‌جێ كراوون.