پێشمهرگه یادی داستانی پردێ دهكاتهوه
دوو ساڵ بەسەر داستانی پردێ دا تێدەپەڕێت
K24 – كهركووك:
دوو ساڵ بەسەر داستانی پردێ دا تێدەپەڕێت لەو شەڕە پێشمەرگە توانی پلانی لەناوچوونی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان پوچەڵ بکاتەوە.
پێشمەرگە و فەرماندەکان باس لەوە دەکەن ئەو بەرگریەی لە پردێ کرا لە کەرکووک بکرایە حەشدی شەعبی ناوچە کوردستانییەکانی داگیر نەدەکرد.
لە ساڵیادی داستانی پردێ هەفتەی بەرەنگاری نیشتیمانی راگەیەندرا و چەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێن لە دوای پردێ پێشمەرگە لە مەخمور و سحێلا و مەحمودیە چەندین هێرشی دیکەی تێک شکاند.
بەهۆی تێکشکانی سوپا و حەشد، حکوومەتی عێراق ناچار کرا دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، کوردستان24 بریندارێکی ئەو داستانە بەسەر دەکاتەوە و چیرۆکی سەرکەوتنی پێشمەرگەش لەو ڕۆژە دەگێڕێتەوە.