سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: ده‌بێت سزای توندتر به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنرێت
"پێویسته دانوستانه‌كانی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستێندرێت"
K24 - ستراسبۆرگ:
ده‌یڤید ساسۆلی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، پێویسته دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ر رابگیرێت و سزای توندتریش بخرێته سه‌ر توركیا.
ساسۆلی نیگه‌رانی خۆیشی له هێرشه‌كانی توركیا ده‌ربڕی و تووڕه‌یی خۆیشی نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه هه‌نگاوێكن بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌لایه‌ن وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت روون و ئاشكرا بن و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ راگرتنی ئه‌م هێرشانه بده‌ن و گوتی: "هه‌موو لایه‌ك ئه‌و داوایه‌ی له توركیا كردووه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره گوێی به‌و داوایانه نه‌داوه بۆیه ده‌بێ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاوی زیاتری هه‌بێت له‌وه‌ی سزای توندتر به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت و ده‌ستبه‌جێش گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه رابگرێت".
ئ. م