ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ ئاگربه‌ست له سووریا گه‌یشتنه رێككه‌وتن
پێویسته هێزه‌كان له ماوه‌ی 120 كاتژمێر، ناوچه‌ی ئارام جێبهێڵن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ ئاگربه‌ست له سووریا گه‌یشتنه رێككه‌وتن پێویسته هێزه‌كان له ماوه‌ی 120 كاتژمێر، ناوچه‌ی ئارام جێبهێڵن.
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.
پێنس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئاگربه‌سته بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێره، ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌ش هه‌سه‌ده ناوچه سنوورییه‌كان جێبهێڵێت و بكشێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، توركیا خواستی ئاگربه‌ستی هه‌یه، روونیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی 32 كیلۆمه‌تر بگه‌ڕێته‌وه دواوه.