عادل عه‌بدولمه‌هدی: گه‌ل داوای ماف و خزمه‌تگوزاری ده‌كات
"چالاكی داعش زیاتر بووه"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیی ده‌كاته‌وه هاووڵاتییان له رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه داوای ماف و خزمه‌ت گوزاری زیاتر ده‌كه‌ن ئێمه‌ش گوێیان لێده‌گرین.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتارێكدا له كاتی رێوڕسمی به خاك سپاردنی ته‌رمی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی رایگەیاند "مه‌ترسی و چالاكییه‌كانی داعش زیاتر بووه و ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واو دابن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، هاووڵاتییان داوای ماف و خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌كه‌ن ئێمه‌ش گوێیان لێده‌گرین.
عەبدولمەھدی، گوتی: "له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، له یه‌ك كاتدا، رووبه‌ڕووی چه‌ندین رووداو بووینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان داوای ماف و خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌كات و له رێگه‌ی خۆپیشاندانی به‌رفراوانه‌وه گوزارشتی لێده‌كات، گوێ له داواكارییه‌كانیان ده‌گرین و جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی خزمه‌تی زیاتر ده‌ده‌ین، ئینجا به‌رپرسی سه‌ربازی بین یان مه‌ده‌نی، مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌رده‌وامه، و سه‌رقاڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی قۆستووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی رابردوودا، چالاكییه‌كانی زیاتر بووه، و ئێمه‌ش بۆیان له بۆسه‌داین، و هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش چه‌ندین گۆڕانكاری و پێشهات رووده‌ده‌ن، كه وا ده‌كات كه هێزه‌كانمان له ئاماده‌باشیدابن".
ھ.م