سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا هەڵدەگیرێن

قەواڵە تورکییەکانی پاڵپشت بە دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی 9 مانگ بەرزدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

قەواڵە تورکییەکان بە پاڵپشتی دۆلار بۆ ساڵی 2045 بە رێژەی 2.4% بۆ بەرزترین ئاستی نۆ مانگی رابردووی بەرزبووەوە.

ئەو بەرزبوونەوەیەش بە گەورترین بەرزبووەنەوەی رۆژانە ھەژماردەكرێت كە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆماركراوە و راستەوخۆ دوای هەڵگرتنی سزاکانی واشنتن بۆ سەر ئەنقەرە دێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەو سزایانەی بەم دواییە بەسەر تورکیا سەپاندوویانە هەڵیدەگرن، دوای پەیماندانی ئەنقەرە بە راگرتنی هێرشە سەربازییەکەی بەشێوەی هەمیشەیی بۆ سەر ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا.

دوای ئەو گوتارەی ترەمپ بە هەڵگرتنی سزاکان، لیرەی تورکی بە رێژەی 1.3% بۆ بەرزترین ئاستی 16 رۆژی رابردووی بەرزبووەوە، و لەگەڵ رەوانەوەی سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن واشنتنەوە لیرەی تورکی زیاتر لە 3% بەرزدەبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە دوای ئەوەی فلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رێککەوتن، پێنوێنی بۆرسەی ئیستانبوڵ لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی چوارشەممەی بە رێژەی 2% بەرزبووەوە.

ھ.م