حكوومهتی ههرێم پلانی فریاگوزاری خێرا بۆ پێشوازی له پهنابهران دادهڕێژێت
لەگەڵ کۆميسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێخراوە نێودەوڵەتیيەکان له گفتوگۆدایه
K24 - ههولێر:
لە چوارچێوەی پلانی فریاگوزاری خێرا بۆ بە دەمەوە ھاتنی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆکی حوکمەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانگەی ھاوبەشی ھەماھەنگی ڕوبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەو پلانەیە کە دانراوە، بۆ ئەمەش لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان لەگفتوگۆدایە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش ئاشکرای دەکات تا ئێستا 791 ھەزار ئاوارەی ناوخۆ و 229 ھەزار پەنابەری سووری لە ھەرێمی کوردستانن.
بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی ھەماھەنگی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت بەشێکی زۆر لە پێداویستییەکانی ئاوارە و پەنابەران پێویستیان بە گۆڕانکارییە بۆیە لەگەڵ کۆميسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێخراوە نێودەوڵەتیيەکان بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاری لە گفتوگۆدان، چونکە بودجەکەی زۆرە و بە تەنھا بە ھەرێمی کوردستان ناکرێت.