به ڤیدیۆ.. ساتى كوژرانی خۆپیشانده‌رێكی میسان ببینه
ژماره‌ی كوژراوان له عێراق گه‌یشته 30 كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی عێراق، گه‌یشته 30 كه‌س و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه به‌رزتر بێته‌وه.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا خۆپیشانده‌رێك له میسان، وه‌ك دیاره، ده‌یه‌وێت مۆلۆتۆڤ ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بكات، به‌ڵام ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كه‌وێت، وه‌ك ده‌گوترێت خۆپیشاندره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندان له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له زۆربه‌ی پارێزگاكانیش خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی تێكه‌وت و به‌هۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 1500یش بریندارن.
به‌هۆی خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانیش، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، له پارێزگاكانی به‌سره، موسه‌ننا، واست، زیقار، قادسیه و بابل راگه‌یه‌ندرا.
ئ. م