پێنتاگۆن: ویستمان بیگرین به‌ڵام به‌غدادیی خۆی ته‌قانده‌وه
هه‌وڵمان دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، مارك ئێسپه‌ر، رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه ئهمهریكاییهی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی دژ به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی ئه‌نجامدا، مه‌به‌ستیان بوو ده‌ستگیری بكه‌ن، نه‌ك بیكوژن.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكا، ئێسپه‌ر گوتی: هه‌وڵمان دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرین و داوای لێ بكه‌ین خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام ئه‌و رایكرد و به تونێلێكدا رۆیشت و هه‌وڵماندا ده‌ری بهێنین، خۆی ته‌قانده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له میانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به سووكی بریندار بوون.