واشنتن: ناهێڵین داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه
پێویسته هاوكاری زیاتری هه‌وڵه‌كانمان بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت وڵاتان هاوكاری زیاتر بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش".
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشی راگه‌یاند.
سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان هۆشداریان داوه، "له بوونی مه‌ترسییه‌كانی داعش و به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتان".
گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ له 6ی ئۆكتۆبه‌ر بڕیاری لێداوه، به مانای كۆتایهاتنی ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژ به داعش نایه‌ت".
گوتیشی: "هیچ كاتێك بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان نه‌بووه، ده‌ست له شه‌ڕ دژی داعش هه‌ڵبگرین. ئه‌و ئه‌ركه پێویستی به هه‌وڵی زۆر هه‌یه".
بڕیاره رۆژی 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019، له واشنتن، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ تاوتوێكردنی پرسی به‌رده‌وامیدان به‌و شه‌ڕه كۆببنه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "واشنتن سووره له‌سه‌ر رێگرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و درووستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی جیهان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "له واشنتن كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، باس له پرسی رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌ر
ئ.ر