نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا داوای سزادانی توركیا له تره‌مپ ده‌كات
زۆرینه‌ی نوێنه‌ران ده‌نگیان بۆ دا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارێكی بۆ سزادانی توركیا ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه له دژی توركیا به هۆی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ستیپێكردووه.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 403 نوێنه‌ر ده‌نگیان به بڕیاره‌كه دا و ته‌نیا 16 نوێنه‌ر دژی بوون.
له بڕیاره‌كه‌دا داوا كراوه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر توركیا و به‌رپرسه باڵاكانیدا بسه‌پێنێت.
گه‌ڵاڵه‌ی بڕیاره‌كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی حزبی دیموكراته‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كانیش ده‌نگیان بۆ دا.
ئامانج له بڕیاره‌كه، ناچاركردنی توركیایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و هێرشه‌ی بهێنێت، كه له دژی هێزه كوردییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستیپێكردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكای كرد.
ئه‌نقه‌ره راشیگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی هاوپه‌یمانێتی له چوارچێوه‌ی ناتۆ و رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا، كه له 17ی ئۆكتۆبه‌ر واژوو كرا له باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه یه‌ك ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر