توركیا دژی بڕیارەكەی كۆنگرێسی ئەمەریكا ھاتە دەنگ
كۆنگرێس پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی پەسەند كرد
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی 1915 بۆ 1917 پەسەندكرد، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "ئەم بریارە شەرمەندەیەی کە مێژووی کردۆتە ئامڕازێکی سیاسەت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "لەرێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە یاریە گەورەکەمان تێکدا. ئەوانەی پڕۆژەکانیان شکستی هێناوە. ئەوانەی وادەزانن لەم رێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێبکەنەوە بە هەڵەدا رۆیشتوون. ئەم بڕیارە شەرمەندەیەی کە مێژووی کردووەتە ئامڕازێکی سیاسیی، لەلایەن حکوومەت و گەلەکەمانەوە بەنەبوو هەژمار دەکرێت".
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە كۆنگرێسی ئەمەریكا بە دەنگی 223 ئەندامی كۆنگرێس پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی 1915 بۆ 1917 پەسەندكرد.
ھاوكات ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارێكی بۆ سزادانی توركیا ده‌ركرد. بڕیاره‌كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه له دژی توركیا به هۆی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ستیپێكردووه. له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 403 نوێنه‌ر ده‌نگیان به بڕیاره‌كه دا و ته‌نیا 16 نوێنه‌ر دژی بوون.
له بڕیاره‌كه‌دا داوا كراوه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر توركیا و به‌رپرسه باڵاكانیدا بسه‌پێنێت.
ھ.م