تره‌مپ: مامه‌ڵه‌ی میدیاكان له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه باشتره له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ من
"كونان" ده‌چێته كۆشكی سپی
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك قسه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و سه‌گه كرد كه له ئۆپراسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو، ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه و سكاڵای خۆی له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و خراپ مامه‌ڵه‌كردنیان كرد له گه‌ڵیدا.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له ویلایه‌تی میسیسیپی گووتی: "ئه‌و سه‌گه‌ی رۆڵی هه‌بوو له كۆتاییهێنان به به‌غدادی بانگهێشتی كۆشكی سپی ده‌كه‌م".
دواتر تره‌مپ خۆی به سه‌گه‌كه به‌راورد كرد و گووتی: "مامه‌ڵه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌گه زۆر باشتره له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ من".
پێشتر تره‌مپ له تویته‌ره‌وه سه‌گی "كونان"ـی به نایاب و به‌توانا ناوبردبوو، وێنه‌ی سه‌گه‌كه‌شی پاش رۆژێك له ئۆپراسیۆنی كوشتنی رێبه‌ری داعش بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراوی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیشی بڵاوكرده‌وه كاتێك تره‌مپ میدالیا ده‌كاته ملی سه‌گه‌كه و نووسی: "پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكا به‌مزووانه به زیندوێتی دێته كۆشكی سپی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێده‌ھێڵێت".