به‌شیر حه‌داد: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری گه‌وره له عێراق روو ده‌ده‌ن
"خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له داواكاری خزمه‌تگوزارییه‌وه بۆ سیاسی گۆڕاون"
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، خۆپێشاندانه‌كانی عێراق توندتر بوونه و ئاشكراشی ده‌كات، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری گه‌وره له عێراق روو ده‌ده‌ن.
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق توندتربوون و ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزتر كردووه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گووتیشی: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به سیاسی كراون و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا عێراق گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام نازانرێت ئه‌و گۆڕانكارییانه به چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بن.
حه‌داد هیواشی خواست، هه‌ر گۆڕانێك له عێراق روو بدات، به كه‌مترین زیان یه‌كلایی ببێته‌وه.
H.B