ترەمپ بە پێناسی گومرگی ھەڕەشە لە چین دەكات
پەكین لە چاوەڕوانی ھەڵگرتنی پێناسی گومرگی سەر كاڵاكان دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەمەریكا رەتیدەكاتەوە كە پێناسی گومرگی لەسەر بەرھەمەكانی چین ھەڵگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، تائێستا رەزامەندی لەسەر ھەڵگرتنی پێناسی گومرگی لەسەر بەرھەمەكانی چین دەرنەبڕیووە، بەڵام پەكین لە چاوەڕوانی ئەوەدایە كە ئەو پێناسانە ھەڵگیرێن.
ئەو لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی ھەردوو وڵات ئاماژەیان بەوەداوە، چین و ئەمەریكا رێككەوتوون لەسەر لابردنی پێناسی گومرگی لەسەر كاڵای یەكدی، بەڵام قۆناغ بە قۆناغ ھەنگاو دەنێنن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕێی ئەوەیە لەگەڵ چین بگاتە رێككەوتنی كۆتایی و ھەر لە ئەمەریكاش ئەو رێككەوتنە واژۆ بكرێت.
ھ.م