وەزارەتی پلاندانانی عێراق و شاندێکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجە کۆبوونەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ی ئەیلوولی 2026، دکتۆر ماهر حەماد جۆهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا درێژە بە تاوتوێکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی داهاتووی 2027 درا، هاوکات دۆزینەوەی ئامراز و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا باسی لێوە کرا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی تەرخانکراوەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان و تەرخانکراوەکانی بودجەی بەگەڕخستن لە بودجەی ساڵی داهاتووی 2027.

لە کۆبوونەوەکەدا فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکوومەتی هەرێم و تەحسین مەثنا، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەرنامە وەبەرهێنانییەکانی حکوومەت ئامادەی بوون.