کێڵگەیەکی نەوتی گەورە لە ئێران دۆزرایەوە
ملیارەها بەرمیل نەوت لەخۆدەگرێت
K24 – ههولێر:
حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد، کێڵگەیەکی نەوتیی نوێیان لە پارێزگای خوزستان دۆزیوەتەوە.
رۆحانی لەبارەی ئەو کێڵگە نەوتییە رایگەیاند، کێڵگەکە 53 ملیار بەرمیل نەوتی خاوی لە خۆ گرتووە.
10%ی یەدەگی نەوتی جیهان لە ئێرانە و ئەو وڵاتە خاوەن 150 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە، لەگەڵ ئەوەش بەهۆی سزا ئابوریەکانی سەری، دۆخی ئابووری ئێران خراپە و رێگری لێدەکرێت نەوتەکەی هەناردە بکات.
بەگوێرەی داتاکانی ئاژانسی وزەی جیهانی، لە مانگی 10 ئەمساڵ، هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی سزاکان لە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بۆ 520 هەزار بەرمیل دابەزیووە.
Sputnik