پۆلیس زانیاری لەبارەی هێرشە تیرۆرستیەکەی لەندەن دەخاتەڕوو
ناسنامەی تیرۆرستەکە ئاشکرا کرا
K24 – ههولێر:
پۆلیسی بەریتانیا ناسنامەی ئەو ھێرشكارە ئاشكرا دەكات، كە دوێنێ لە ھێرشێكدا دوو كەسی كوشت و سیانی دیکەشی بریندار کرد.
پۆلیسی گشتی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو كەسەی دوێنێ لە لەندەن ھێرشێكی ئەنجامدا و دوو كەسی كوشت، ناوی عوسمان خانە و تەمەنی 28 ساڵە. پێشتر بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆر سزا دراوە و ساڵی رابردووش بە مەرج و لەژێر چاودێری ئازاد كراوە.
نیلێ باسۆ، فەرماندەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەریتانیا رایگەیاند، ئەو كەسە ناسراو بووە لەلایەن ھێزە ئەمنیەكان و ساڵی 2012 سزا دراوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، یەك لە خالە سەرەكییەكانی پۆلیسی بەریتانیا ئێستا ئەوەیە ئاخۆ پلانی ھێرشەكە چۆن داندراوە و كێ لە پشتی بووە و ئامانجیان چی بووە.
هەروەها، هێرشبەرەکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکا کوژراوە و رووداوەکەش وەک رووداوێکی تیرۆرستی ناسێنراوە.
لای خۆیەوە بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای لە ھێزە ئەمنییەكانی وڵاتەكەی كرد، دوای ھێرشەكەی لەندەن، رێوشوێنە تایبەتەكانیەكانی تیرۆر لە وڵاتەكە جێبەجێ بكەن.
BBC
H.J