ئهندامانی كورد له لێژنهی ههمواركردنهوهی دهستوور كۆبوونهوه
لایەنە کوردستانییەکان 5 لێژنە لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوور پێکدەهێنن
K24- سلێمانی:
ئەندامە کوردەکانی لێژنەی ھەمواری دەستوری عێراق بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی پسپۆڕانی بواری دەستور کۆبونەوە، پاش کۆبونەوەکەش بڕیاری پێکھێنانی پێنج لێژنە درا و بڕیارە لە ماوەی ھەفتەیەکدا بۆچوونەکانی خۆیان بدەنە لێژنەکەی پەرلەمانی عێراق.
بهشیر حهداد، جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لهمبارهیهوه دەڵێت: وەکو سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق نووسراویان ئاڕاستەی سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا ڕاوبۆچونی خۆیان لە مەڕ ھەمواری دەستور بخەنە ڕوو.
هاوكات شارەزایانی بواری دەستور ھۆشداری دەدەن، کە ئەوەی ئێستا باس دەکرێت ئایا نووسینەوەی دەستورە یانیش ھەموارکردنەوەیە، چونکە بەپێی مادەیەکی خودی دەستوری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕێگا نادرێت جارێکیتر دەستور بنووسرێتەوە و تەنها رێگه به ھەمواركردنهوهی دهدرێت.
لهكاتێكیشدا پێشبینی دهكرێت، دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی زۆرێك لە ھاوکێشە سیاسیەکانی عێراق بگۆڕێت، لە ناویشیاندا ھەمواری دەستور، لهمبارهشهوه یوسف محهمهد، ئەندامی لێژنەی ھەموارەکە دەڵێت: دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین لە داھاتودا چی ڕوودەدات و جهختیش دهكاتهوه، خۆیان بۆ ھەموو ئەگەرێك ئامادە کردووە.
لە کۆتایدا بڕیاری پێكھێنانی ٥ لێژنە لە کەسانی پسپۆڕ درا، کە لە لێژنەکانی دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان و بنەما سەرەکیەکان و ناوچە دابڕاوەکان و دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن پێكهاتوون، بهگوێرهی پلانیش لە ماوەی ھەفتەیەکدا سەرنج و بۆچوونهكانیان دەنووسن و ئاڕاستەی لێژنەکەی دەکەن.
H.B