سبەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت
بەریتانیا چاویان لە پێكھێنانی حكوومەتێكی بەھێزە
K24- له‌نده‌ن:
سبەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، بەریتانییەكان دەیانەوێ ئەم ھەڵبژاردنە ببێتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی حكوومەتێك پێكبھێندرێت، كه كێشە و گرفتە ناوخۆییەكان و دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا یەكلایی بكاتەوە.
سپۆڕانی ئابووری لە بەریتانیا دەڵێن: چاوەڕێی ئەم ھەڵبژاردنەین، بۆ ئەوەی داھاتووی وڵاتەكەمان یەكلایی بكاتەوە و لە ھەموو كاتێكدا بەریتانیا پێگە ئابووریه‌كه‌ی لە ناوچەكە لەدەست نادات.
دوای ئه‌وه‌ی له حوزیرانی 2016 ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ده‌رچوون یانیش مانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وورپا ریفرانۆدمیێكی ئه‌نجامدا، 25%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌نگیان به جیابوونه‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی برێكزتیش چه‌ندین پێشبینی بۆ ئه‌و ولاته ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له دیوه ئابوورییه‌كه‌یه‌وه، به‌وه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تاكی به‌ریتانی، دابه‌زینی به‌های پاوه‌ن، كێشه‌ی به‌نده‌ره‌كان و به‌زربوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا‌و شمه‌ك و ده‌بێت، له‌مباره‌شه‌وه ئالان رایتس، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كاری له‌نده‌ن دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێگه‌ی ئابووری به‌ریتانیا له‌چاو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌هێزتره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كارانی له‌نده‌ن ده‌شڵێت: "ئێمە بارەگای سەرەکیمان لە بەریتانیا و ئەمریکا بۆ ئەو کۆمپانیایانە هەیە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکەن وەك: تولۆ ئۆیل و بی پی. ئێستا ئابووری ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا لە قەیراندان، بۆیە گەشەی ئابووری لە ئەوروپا فلاتە، ئەمەش وا دەکات ئیمە پشت بە بازاڕی بەریتانیا خۆی ببەستین یاخود رووبکەینە، هیند و کەنداو، بەتایبەتیش عێراق. ئێمە مێژووی کارکردنمان لە عێراق هەیە، لە بەسڕەوە تاکو هەولێر".
ئه‌گه‌ر چی ئه‌نجامه‌كان ساڵی داهاتوو به‌دیار ده‌كه‌وێت، كه ئایا چاره‌نووسی به‌ریتانیا چی لێدێت!! ئاخۆ ئه‌و وڵاته به‌بێ ڕێكه‌وتن جیا ده‌بێته‌وه یان هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایان هیچ گومانیان له‌وه نییه، كه ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، پێگه به‌هێزه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست نادات و هه‌ر به‌هێزیی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
به‌رزی به‌های دراوی به‌ریتانیا و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای وایكردووه، ئه‌و وڵاته به یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كانی ئابووری له جیهاندا دابنرێت، ئێستاش چه‌ندین پێشبینی بۆ چاره‌نووسی شانشینی به‌ریتانیا له دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
H.B