ئه‌سه‌د: گرووپه‌كان له رێی توركیاوه نه‌وتی سووریایان ده‌فرۆشت
ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی سووریا ده‌دزێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند، توركیا تێوه‌گلاوه له فرۆشتنی نایاساییانه‌ی نه‌وتی سووریا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا، به‌شار ئه‌سه‌د، راشیگه‌یاند، له قۆناغی شه‌ڕدا ئاستی فرۆشی نه‌وتی سووریا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گه‌یشتبووه سفر.
گوتیشی: له ئێستادا توانیومانه به‌شێك له ئه‌مباره‌كانی نه‌وت بگێڕینه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستبكه‌ین به فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری سووریا درووست كردووه.
روونیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌مباره‌كانی نه‌وت له ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی گرووپه تیرۆریستییه‌كانن و به تێكڕا هه‌موویان له ژێر فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی سووریا باسی له‌وه‌شكرد، پێش هاتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و ئه‌مبارانه‌ی نه‌وت به ده‌ست به‌ره‌ی نووسره‌وه بوون، دوای كه‌وتنه ده‌ست داعش. پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتیش له رێگه‌ی توركیاوه بوو، ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریكا خۆی نه‌وتی سووریا ده‌دزێت و له رێی توركیاوه ده‌یفرۆشێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا توركیا په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی خه‌ریكی فرۆشتنی نه‌وت بوون.