ماوهی دوو ساڵە دۆسیەی دیارنەمانی پارە لە بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی یەکلایی نەکراوەتەوە
پهرلهمان هاتووهته دهنگ و چهند كهسێكیش دهستگیركراون
K24- سلێمانی:
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بڕی ملیارێك و 857 ملیۆن دینار، لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سلێمانی نادیارە و لەسەر ئەو دۆسیەش چەند کەسێك لە لایەن دادگاوە دەسگیرکراون و تائێستاش دۆسیەکە یەکلا نەکراوەتەوە.
لێژنەی دەسپاکی پەرلەمانی کوردستانیش لەسەر دۆسیەکە ھاتونەتە دەنگ و لە ماوەی ڕابردووشدا لێژنەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکهیان کردووە، ڕەخنەش لە سستی بە ڕێوەچونی کارەکانی دادگا دەگرێت و داواش له پهرلهما دەکات، ڕێكکارەکانی دادگا بۆ یەکلا کردنەوەی دۆسیەکە خێراتر بکرێن.
لە کۆی ئەو ١١کەسەی کە لهسهر ئهو دۆسیه دەسگیرکرابوون ٥ کەسیان ئازاد کراون و لیکۆلینەوەش بەردەوامە، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سلێمانیش داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، بڕێك پارە بۆ فەرمانگەکە دابین بکات، تا بتوانن مافی ئەو ھاوڵاتیانە بگەڕێننەوە، کە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا پارەیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکە داناوە و ئێستا داوای دەکەنەوە.
H.B