سووده ئه‌فسووناوییه‌كانی برسیبوون ئاشكرا ده‌كرێن
12 كاتژمێر به‌رۆژوو بن
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر "ڤالێری سێرگییڤ"، شاره‌زا له سه‌نته‌ری فیدراڵی بۆ توێژینه‌وه زانستییه‌كان و سیستمی خۆراك له رووسیا رایگه‌یاند، به رۆژووبوون له ماوه‌ی نێوان (12 تا 36) كاتژمێر كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌و شاره‌زایه گوتیشی: "دووركه‌وتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه بۆ ماوه‌ی كورت یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات، ره‌گه‌زه نامۆكان بگۆڕێت بۆ شه‌كری كلۆكۆز و وزه‌ی پێ دابین بكات".
گوتیشی: "له ماوه‌ی برسێتیدا جه‌سته په‌نا ده‌باته به‌ر وزه‌ی ترشه‌ڵۆكه چه‌وره ئه‌مباركراوه‌كانی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش، كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان".
دكتۆر "سێرگییڤ"، باسی له‌وه‌شكرد، برسێتی كورت و ئه‌و جۆره به رۆژووبوونه سیستمی به‌رگری له‌ش چالاك ده‌كات. به‌ره‌نگاری چالاكی ڤایرۆس و په‌كتریاكانی جه‌سته ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك خۆیان به دوور ده‌گرن له خواردن و خواردنه‌وه، زۆر به كه‌می تووشی نه‌خۆشی ده‌بن".
به بڕوای ئه‌و شاره‌زا رووسییه، دووركه‌وتنه‌وه له خواردن بۆ ماوه‌ی (12) كاتژمێر بۆ نموونه له كاتژمێر (07:00)ـی به‌یانی تا (07:00)ـی ئێواره خواردن بخورێت و دواتر تا به‌یانی جگه له ئاو هیچ نه‌خورێت و نه‌خورێته‌وه، باشترین رێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی.