جوانترین وێنەی گەشتیاری ساڵ دیاری کرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەڵاتی بەخشییە خاوەنی وێنەكە

K24 - رانیە

فۆتۆگرافەرێکی دەڤەری راپەڕین خەڵاتی جوانترین وێنەی گەشتیاری ھەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2019 پێبەخشرا.

محەمەد موراد ئاکۆیی، فۆتۆگرافەرێکی خۆبەخشە و چەندین ساڵە کار لەسەر وێنەی سرووشتی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەكات.

محەمەد موراد، بە کوردستان24ی راگەیاند، بە وێنەیەک کە دیمەنی گۆمی بێکۆدیان لە سنووری باڵەکایەتی و دامێنی لوتکە چیای حەساری سەكران كە بەهارێکی درەنگ نیشان دەدات، توانی لەناو 140 فۆتۆگرافەر و 25 فۆتۆ کە بۆ پێشبڕکێی فۆتۆی گەشتیاری ساڵی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار هەڵبژێرابوون پلەی جوانترین فۆتۆ بە دەست بێنێ.

پێشبڕکێکە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ساڵانە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گەشتیاری و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزار و رێزگرتنە لە دڵسۆزی و ماندووبوونی فۆتۆگرافەرەکان بەڕێوە دەچێت.

ھ.م