دەمیرتاش: ئەگەر تا هەتایە لە زیندان بم داوای ئازادکردن لە ئەردۆغان ناکەم
سەڵاحەدین دەمیرتاش نوێترین هەڵوێستی سیاسی خۆی دەخاتەڕوو
K24 – ههولێر:
سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی ئاكپارتی تاوانبارترین دەسەڵاتی كۆماری توركیایە و بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەكەی، سەرجەم زیندانییە سیاسییەكان وەك بارمتە بەكاردەھێنێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە، لە رێی پارێزەرەكانیەوە وەڵامی رۆژنامەیەكی توركیای داوەتەوە و رایگەیاندووە، ھیچ بنەمایەك نەماوە بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی ئاكپارتی، ھەربۆیە سەرجەم زینداییە سیاسییەكان وەك بارمتە لە زیندان دەھێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، دەبێت ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا بەھۆی رووداوەكانی ساڵانی رابردوو رەخنە لەخۆی بگرێت و داواشی لە ئۆپۆزیسیۆنی توركیا كرد، لەسەر بنەما سەرەكییەكان كۆببنەوە و دەبێت بۆ پێچانی برینەكان، بەرنامەیەكی سیاسی دیموكراسی ئامادە بكرێت و لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن ھەموویان پێیەوە پابەندبن.
دەمیرتاش دووپاتیشدەكاتەوە، ئەردۆغان بڕیاری زیندانیكردنی بۆ دەركردووە و ئەگەر تاھەتایەش لە زیندان بمێنێتەوە، داوای ئازادكردن لە ئەردۆغان ناكات.
H.J