تره‌مپ: نانسی پیلۆسی شێته
"بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی من بدات"
K24 - ھەولێر
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مەریكا به شێت وه‌سف ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له نوێترین تویتیدا، هێرشی توند ده‌كات له‌سه‌ر نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مەریكا و به كه‌سێكی شێت وه‌سف ده‌كات.
پیلۆسی كه سیاسه‌تمه‌دارێكی دیموكراته‌كان و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی له‌سه‌ر كارلادانی تره‌مپ ده‌كات له كۆنگرێسی ئه‌مەریكا، چه‌ند جارێك رووبه‌ڕووی ده‌مه‌قاڵێ بووه‌ته‌وه.
له‌درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا، تره‌مپ نوسیویەتی، پیلۆسی بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و بدات. هیچ ئه‌ندامێكی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس ده‌نگ به پڕۆژه یاساكه‌ی دیموكراته‌كان ناده‌ن.
نانسی پیلۆسی، له دایكبووی ساڵی 1940ـه له پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و بۆ دووه‌مجاره ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ره‌نگه به‌هۆی دۆسیه‌ی دیواره سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، رووبه‌ڕووی دۆناڵد تره‌مپ ببێته‌وه.
پیلۆسی جاری یه‌كه‌م له ساڵانی 2007 تاكو 2011، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه و ئه‌مڕۆش بۆ جاری دووه‌م بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرایه‌وه و ده‌نگی 220 نوێنه‌ری دیموكراتخوازه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و 12 نوێنه‌ری پارته‌كه ده‌نگیان پێ نه‌داوه 3 نوێنه‌ریش ده‌نگیان نه‌دا.
ھ.م