سلێمانی.. چه‌ند حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆوه‌نزای به‌راز تۆمار ده‌كرێت

بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە چەندین ڕێکكاری توندرووستی گیراونەتەبەر

K24- سلێمانی:

چەند حاڵەتێکی ئەنفلۆوه‌نزای بەراز لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە چەندین ڕێکكار گیراونەتەبەر.

له‌مباره‌شه‌وه‌ دكتۆر ئومێد عه‌لی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری سلێمانی دەڵێت: یەکێك لە ڕێکارەکان ڕێگریکردنە لە سەردانیکردنی نەخۆش لە نێو نەخۆشخانەکەیاندا.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە ھەمان ئەو پەتاوەرزییەیە کە لە ساڵانی ڕابردووش بڵاودەبووەوە، بەڵام حاڵەتەکانی ئەنفلۆوه‌نزای بەرازیان کۆنتڕۆڵ کردووە و چەند حاڵەتێکی پەتاکەش لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە توش بوون.

خۆپاراستنی سلێمانیش بۆ بەرگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنی پەتاکە سەرجەم ڕێکارەکانیان گرتۆتەبەر نه‌ورۆز عوسمان، لێپرسراوی بەشی نەخۆشیە گوازراوەکانیش لە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئێستا شتێك نەماوە بە ناوی ئەنفلۆوه‌نزای بەراز، بەڵام ئەگەر حاڵەتێکی قورس ھەبێت، ئەوا ھەماھەنگیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێم و عێراق بۆ ھەموو بارودۆخێك ھەیە و چارەسەری پێویستیشان لەبەردەستە.

ئەنفلۆوه‌نزای بەراز کە ناسراوە بە "ئێچ وەن ئێن وەن"، کۆمەڵێک گروپی تایبەتی ناو کۆمەڵگا دەگرێتەوە، ئەوانیش کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەی نەخۆشیە درێژ خایەنەکانی کۆئەندامی ھەناسەیان ھەیە، بەشێك لەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ئەو چارەسەرانە بەکار دەھێنن، كه‌ کۆئەندامی بەرگری لەش کەم دەکاتەوە، لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە خوار ١٢ساڵانەوەیە.

H.B