یه‌كه‌م گروپی حه‌شدی شه‌عبی به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ی سه‌دره‌وه چوو
سه‌رجه‌م باره‌گاكانی داخست و چووه پاڵ "به‌ره‌ی به‌رگری گشتگیر"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه گروپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبییه و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان بڕیاریدا ته‌واوی باره‌گا ئاشكراكانی دابخات.
پێشتریش ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با سوپاسی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری كردبوو، كه داوای له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردبوو، یه‌كبگرن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێكهێنانی "به‌ره‌ی به‌رگری گشتگیری نێوده‌وڵه‌تی".
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماده‌یی خۆی به‌ر له هه‌ر گروپێكی دیكه نیشاندابوو، كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی به‌رگری گشتگیر.
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی حه‌شد له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌مڕۆ سه‌در له په‌یامێكدا له تۆڕی تویته‌ر داوای له سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردبوو، ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاو بۆ یه‌كگرتنه‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی "فه‌وجه‌كانی به‌رگری گشتگیری نێوده‌وڵه‌تی" پێكبهێنن.
H.B