زاخارۆڤا: ده‌بێت ئه‌ڵمانیا داوای لێبوردن له ئه‌مه‌ریكا بكات
گاڵته به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورپاییه‌كان ده‌كات
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، تانه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به وڵاتان و زاڵبوونی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتیی و ئه‌ڵمانیا ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، "هایكۆ ماس" رایگه‌یاند، سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر عێراقدا "بێسووده".
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش، "ماریا زاخارۆڤا" له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه، ده‌بێت ئه‌ڵمانیا داوای لێبوردن له ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌گینا هیچ كه‌سێك به‌رگری لێ ناكات و ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی.