بانكی ناوەندی عێراق: بەرز بوونەوەی بەھای دۆلار كاتیە

"دەتوانین رووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار ببینەوە"

K24 - ھەولێر

بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا، دەتوانن رووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار عێراقیی ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەڵكشانی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار كاریگەری ئەوتۆی نییە، بانكی ناوەندی ئامادەیە بڕێكی زیاتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەمەش بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار جێگری دەكەن.

بانكی ناوەندی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی لێدوان و پێشبینی سیاسیەكانەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە، ئەم بەرزبوونەوەیەش كاتییە و بەھای دینار دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی خۆی.