عادل عەبدولمەھدی گەیشتە ھەولێر
چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، لەم سەردانەیدا عەبدولمەھدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی ئێستا تاوتوێ دەكەن.
ھەر یەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن لە عەبدولمەھدی لە فڕۆكەخانەی ھەولێرن.
بڕیاریشە دوای دیدار و گفتوگۆكانی لە ھەولێر، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بكات و چەند كۆبوونەوەیەك لەوێش ئەنجامبدات.
ھ.م
.jpg)

