سەرۆك بارزانی و عادل عەبدولمەھدی لە كۆبوونەوەدان
چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق دەستیپێكرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن.
ھەر ئەمڕۆ عادل عەبدولمەھدی لە ھەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، بە سەردانێكی فەرمی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەولێر. بڕیاریشە دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ سەردانی شاری سلێمانی بكات و چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان ئەنجامبدات.

