ڤیدیۆ.. زانیاری نوێ له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر
دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ رووداوی به‌یه‌كدادانی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر گیانله‌ده‌ستدانی دوو شوفێری لێكه‌وته‌وه و بۆماوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌كه داخرا و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ش به هۆی سووتانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه زیانی به‌ركه‌وت.
په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی رووداوه‌كه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆ، هۆكاری رووداوه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
هاوكات وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه، (دنحا توما یوسف) كه قه‌شه‌ی كڵێساكانی كۆیه بوو، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كانی كۆیه كرد.

.jpg)
.jpg)
