كەسێكی دیكە وەك كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆی ناساند

بەڵێن بە خۆپیشاندەران دەدات

K24 - ھەولێر

شەریف عەلی حوسێن، کە یەکێکە لە بنەماڵەی پاشایەتی پێشووی عێراق، لە وتارێکدا کاندیدکردنی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند و بەڵێنیدا، ئەگەر ببێتە سەرۆکی حکومەت، داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات.

شەریف عەلی حوسێن، گوتی: "لە پێناو جێبەجێکردنی داواکاری زۆربەی ئەوانەی چاوم پێیان کەتووە، ناوی خۆم دەخەمە بەردەستتان بۆ کاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، جێگەی شەڕەفە بۆ من کە بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەموو گەنجانی شۆڕشگێر بدەن، هیچ درێخییەکیش بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان ناکەین، لەپێناو گەیاندنی وڵات بە کەناری ئارامی و دەربازکردنی لە پشێوی".