بۆچوونی په‌رله‌مانتاران له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه ببینه
K24 – هه‌ولێر:
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر به‌رده‌وامه.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه‌وه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو.
هاوكات پێش دانیشتنه‌كه، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان رایگه‌یاند، ده‌بێت پڕۆژه‌كه په‌سند بكرێت و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان، ئومێد خۆشناو گوتی: کارێک ده‌که‌ین له پێناو چه‌سپاندنی زیاتری دادپه‌روه‌ری.