ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ستراتیژییەتی كاركردنی لە عێراق دەگۆڕێت
هیچ قسەیهك لەسەر كشانەوەیان لە عێراق ناكات
K24- ههولێر:
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەڵێت: ئەجێندای ئەوان بۆ ئەمساڵ بریتییە لەوەی کاری هاوبەش لە نیوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبکەن.
کۆڵۆنێل مایڵز کەیگنز ئاشکراشی دەکات، ئێستا پێشمەرگە نوێنەری لە ناوەندی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە بەغدا هەیە و سوپای عێراقیش نوێنەری لە ناوەندی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەولێر هەیە.
گوتەبێژەکەی هاوپەیمانان رەتیشیکردەوە، هیچ پرسیارێك لە بارەی پاشەکشەپێکردن یان مانهوهی هێزەکانیان له عێراق وەڵامبداتەوە و گوتی: وەڵامی ئەو پرسە لای وەزارەتی دەرەوەیە.
H.B