بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی ھێزە بیانییەكان كورد یه‌كده‌خات
داوا ده‌كرێت بۆ له‌مه‌ودوا كورد ستراتیژیه‌تێكی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یڕه‌و بكات
K24- سلێمانی:
دوای ئەوەی کە پەرلەمانی عێراق تاکلایەنە بڕیاری کردنەدەرەوەی ھێزە بیانیەکانی لە عێراق دەرکرد، وایکرد جارێکی تر کورد یەك بگرێت و یەك دەنگ بن لەبەرامبەر بڕیارە تاك لایەنەکان و بایکۆتی دانیشتنەکە بکەن.
لایەنە ساسیەکانی کوردستانیش دەڵین: پێویستە ئیتر کورد بەشیوازێکی نوێ مامەڵە لەگەل بەغدا بکات و باشترین ھەنگاویش یەکگرتن و یەك گوتاری کوردە.
میران محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دووپاتی ده‌كاته‌وه، حزبە کوردستانییه‌كان ئێستا بەجۆرێکی دیكه مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەن، به شێوه‌یه‌ك کە لەبوونی ھەر ھەڵوێستێکی تاکلایەنە کورد یەك ھەڵوێستی ده‌نوێنێت.
هاوكات خه‌لیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه: له‌م قۆناغه‌دا باشترین ھەنگاو بۆ کورد یەك گوتارییە.
بە بەشداریی (١٧٢) پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی شیعە و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانی و سوننیەکان، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی نائاساییدا بڕیارێکی 6 خاڵی پەسەند کرد، بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق و ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ئەمەریکا و عێراق و کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەم بریارەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھینا و وایکرد، کورد جارێکی دیكه یەكھەڵوێستی بنوێنێت و دانیشتنەکە بایکۆت بکەن.
H.B