ھێمن ھەورامی: پەرلەمان و حكوومەت لەبارەی رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا كۆدەبنەوە

ھێمن ھەورامی: پەرلەمان و حكوومەت دوو كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن

K24 - ھەولێر

پەرلەمان و حكوومەت لەبارەی خاڵە سنوورییەكان و ناوەڕۆكی رێككەونی ھەولێر و بەغدا كۆدەبنەوە.

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، رەنگە ھەفتەی داھاتوو لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە، لەبارەی ھێڵە گشتییەكانی ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ بەغدا كراوە. ھەروەھا ھەوڵدەدەن ئەم مانگە لەگەڵ حكوومەت لەبارەی خاڵە سنوورییەكان كۆببنەوە.